گەرەکە یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆک کۆماری عێراق جووڵە بخاتە ناو پرۆسەی سیاسی و پەلەکردن لە پێک هێنانی حکومەتەوە.
پەیوەست بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانەوە، پێدڤیە سەرۆک کۆماری نوێ بە کۆکردنەوەی نوێنەرانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەران بە گشت ئاڕاستەو روئیای سیاسی و لەخۆگرتنی گشت چینوتوێژەکانەوە رۆڵێکی کاراو پڕ جووڵە لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقیدا بگێڕێ.
پۆستی سەرۆک کۆمار لە دوای مام جەلالەوە وەک ئامرازێک بۆ دەست خستنی کۆمەڵێک دەسکەوتی شەخسی و حزبیەوە سوودی لێوەرگیراو بەهیچ شێوەیەک لە ئاست چاوەروانی و پرسە نیشتیمانیەکاندا نەبوو.
بۆیە وەک ئەرک و بەرپرسیارەتیەکی نیشتیمانی و ئەخلاقی گەرەکە سەرۆک کۆماری نوێی کورد، بەرلە هەر هەنگاوێک کار بۆ بەهێزکردنی پێگەو ئامادەیی کوردەوە بکات لە ناوەند و خۆی لە چواردیواری کۆشکی کۆماریدا بەندی دەست خستنی دەسکەوتە حزبی و شەخسیەکان نەکات و نیشتیمانیانە بیر بکاتەوەو هەنگاو بنێت.
وەڵام بدەوه