کۆنگرەی پارتی بە سەرپەرەشتی و رێنماییەکانی بارزانی لە کەشوهەوایەکی هێمن و دۆخێکی متمانەیی و بەدوور لە هاشوهوشی ئیعلامیەوە کۆتایی پێ هات.
هەندێ کەس توانیان سەرکەون و کۆمەڵێکیش نەیانتوانی ئەم سەرکەوتنە مسۆگەر بکەن.
کەهەردوو حاڵەتدا دیموکراسی براوە بوو و دیوە جوانیەکانی دیموکراسیش پیشان درا.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە جۆرێکە هیچ سیاسیەکی بەرپرسیار، لە روانگەی بەرپرسیارەتی و ئەرک ناسی و هەستەوەر بوونی دۆخ و زۆر بوونی رووداوو گۆڕانکاریە خێراکانی هاوکێشە سیاسیەکان، نابێ لێی پاڵ بداتەوە و سەرلەبەری رووداوەکان بە قەزاوقەدەرەو بسپێرێ.
دوای کۆنگرە پێویستە ئەندامانی نوێ بە دید و روانگەیەکی نوێ و بەرپرسیارانەوە بگەڕێنەوە سەر پانتای کایەی کاری سیاسی و جەماوەری و ئەو کەلێنەی نێوان خۆیان و هاوڵاتیان بە ئامادەبوون و کاروچالاکی نواندنەوە پڕ بکەنەوەو کۆتایی بەو خۆ جیاکردنەوەیان لە کۆمەڵگا بهێنن و لێی پاڵ نەکەون.
چونکە دۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست وا دەخوازێ مرۆڤی سیاسی هەمیشە بۆ هەر ئەگەرێک و رووداوێکی نەخوازراوو پێش بینی نەکراوەوە ئامادەیی هەبێ و نەکەوێتە دوای رووداوەکانەوەو بە دوای چارەنووسدا وێڵ و سەرگەردانی هەڵنەبژێرێ.
وەڵام بدەوه