هەوڵدان بۆ ناردنی جەیش و جاش و حەشدومەشد بۆ سەر سنوورەکانی تورکیاو ئێران، بۆنی دەسیسەیەکی هەرێمایەتی بە چاوساغی هەندێ لایەنی هەڵقە لەگوێی دەرەکی لێ دێت.
دەمێکە هەوڵی جددی و شێلگێرانەی هەندێ لایەنی نەیاری سەروەری هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە ئازادیە بۆ بچوک کردنەوەو پەڕوو باڵ کردنی هەرێم چووەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدارەوە.
هەرێمی کوردستان بە درێژایی سی و دوو ساڵی رابردوو بووە بە شوێن چاوتێبڕینی نەیارانیەوەو هەر جارناجارێک هەندێ لایەنی سەربەم و ئەو لایەنی دەرەکی و ناوەکی، هەوڵەکانی خۆیان بۆ لە باربردن یا لانی کەم بچووک کردنەوەی هەرێم تاقی دەکەنەوە.
ئەم لایەنانە سڵ لە هیچ دەسیسەو پیلان و نیەتێکی خراپ ناکەنەوەو ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلاکانیان بۆ مەیسەرکردن و بە ئەنجام گەیاندنی پیلان و خەونە چەپەڵەکانیان دەخەنە گەڕ.
هەرێمی کوردستان لەم رووەوە پێویستیەکی حەتمی بە یەکڕیزی و یەکپارچەییە تا پەرتەوازەیی و گەورەکردنی کەلێنی نێوان لایەنە سیاسیەکان و دابڕینی بەشێکی لە بەشێکی تروپارچە پارچەکردنیەوە.
پاراستن و دەست پێوەگرتنی سیادەو سەروەری ئاوو خاکی نیشتیمان ئەرک و بەرپرسیارەتی گشتی سەرجەم کوردستانیانەو لەباربردنیشی بە دڵنیاییەوە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانی و نەتەوەییەوە.
وەڵام بدەوه