ماڵ، نیشتیمان، زێدی بابوباپیران ئەو شوێنەی رەگوریشەی لە ناختدا داکوتاوە. هەستێک، مەیلێک و خواستێکی شاراوە هەمیشە لە قووڵایی ناخدا بۆ ئەو شوێنە راتدەکێشێ تیایدا هەست بە سەربڵندی، ڕێزو بوونێکی مەلموس و هەست پێکراوەوە دەکەی.
کولتور، شارستانی و مەعریفەی ناسینی خود، لە ناو کایەی سیاسی و ئەم هەموو ئایدیۆلۆژیاو ئاراستەو تەوژمە مەعریفی و سیاسی و کولتوری و ناوچەو خێڵ و ناوچەگەرێتی هەمەچەشنەوە، ئەشێ لە توانای سنوورداری مەعریفەی تاک رەهەندی مرۆڤدا نەبێ.
گەڵاڵەکردنی دونیابینی و مەعریفەی پرسیارکردن و گەڕان بە دوای وەڵامی پرسیارە سادەکان کە پانتای ئەم جیهانەئاڵۆزەی ئێمەی گیرۆدەی جوانی و ناشرینیەکانی خۆیەوە کردووە، هەنگاوهەڵێنانی رژدی گەرەکە.
پەیوەست بە خودێکی گەریدەو پرسیارکەر لە دونیایەکی فرەرەهەندی ئاڵۆز، دۆزینەوەی مێتۆدە زانستیەکان بۆ راڤەکردنی هۆکاری ئاڵۆزیەکان، مۆتیڤی ناکۆکیەکان، هۆی دووبەرەکیەکان، ئاست و جۆری بەرژەوەندیەکان، قەوارەی ئاستەنگەکان، وەڵامی پرسیارەکانی بۆ؟ کوا؟ کەی؟ کارێکی ئاسان نیە.
شکاندنی تەوق و ئەو زنجیرەی سەرلەبەری دونیای هزرو روانین و بینینی حەقیقەتە سادەو مێژووییەکانی رووبەری هزری ئێمەی تەوق و لە خاچداوە، فکرو تازەگەری و دیدگای نوێی گەرەکە.
ئەم هەنگاوە پێویستی بە بوونی مەعریفەیەکی نوێیە. پێویستی بە خۆتەکاندنە لە تۆزوخۆڵی ئەوەی بووە بە کۆمەڵێک پەندو وانە لە رابردوویەک ئێمە بەرهەمەکەینی.
بەردەوامیدان بە ئاراستەیەکی فکری قەتیس ماوی لە پەلوپۆ کەوتووی فەرهەنگێکی نوقسان وەک کەرەسەیەکی گواستنەوە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشترو باڵاترەوە، لە پێناو بونیاد نانەوەی دوێنێیەکی پڕ پەند و بەرهەمهێنانەوەی، کارێکی نەکردەیی و خولانەوەیە بەدەور خودێکی سەرگەردان و چنینەوەی سەرگەردانی و دڕدۆنگی و دەرهاوێشتەی ترە.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
د.عبداللطیف: بێگومان کاک مەسعود وەلی ئەمرمانە
1 رۆژ پێش ئێستا
لە ئەمریکاوە هۆشداری لەبارەی نەتانیاهۆ دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە عێراق هۆشداری داڕمانی دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پزیشکان وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵامێک بۆ "عەلی حەمە ساڵح "
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه