بەھای مرۆڤ و دەوڵەت!
کە دەوڵەتت نەبوو بە مرۆڤ ھەژمار ناکرێی! ھیچ حسابت بۆ ناکرێت، لە زۆربەی دەوڵەتان بەھای سەگ و پشیلە زیاترە لە بەھای مرۆڤی بێ دەوڵەت! کە دەوڵەتت ھەبوو جا مرۆڤی، جا ھەموو مرۆڤەکان یەک بەھایان نیە بەڵکو بەھای ھەر مرۆڤێک پەیوەستە بە بەھێزی دەوڵەتەکەی.
بەھای مرۆڤ وەکو پاسپۆرت وایە! سەنگافور و ژاپون و سوریا و عێراق ھەموویان خاوەنی پاسپۆرتی خۆیانن بەڵام تاکی سەنگافوری و ژاپۆنی دەتوانێت سەردانی زیاتر لە سێ بەشی وڵاتانی جیھان بکات بەبێ ڤیزە چونکە پاسپۆرتیان بەھێزترینە بەڵام تاکی عێراقی و سوری بۆ سەردانی ھەر وڵاتێكی دراوسێیان کە سنوریان پێکەوەیە پێوستیان بە ڤیزەیە، ئەوە جگە گەر سەردانی وڵاتێکی ڕۆژئاوا بکات پێویستی بەسەد ڤیزە و لێکۆڵینەوە و چاودێری یە.
بومەلەرزەیەکی بەھێز لەیەک کاتدا لە تورکیا و سوریای دا کە ژماریەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە، بەڵام ئەو دەوڵەتانەی بەھانای تورکیا چوون دە ئەوەندەی ئەو دەوڵەتانە بوون کە بە بەھانای سوریا چوون، کە ھەردوکیان لەیەک ناوچەن، سنوریان پێکەوەیە کەچی جیھان تا جارێک باسی سوریا دەکات دەجار و زیاتر باسی تورکیا دەکات! کە تورکیا ژمارەیەکی بەھێز و دیارە ھەم لەناوچەکە ھەم لەجیھان جا جیھان ھەمووی لەگەڵ گریا بەڵام سوریا تەنھا بەناو دەوڵەت ماوە گەر نا نە سەروەری ھەیە نەھیچ جا جیھان نە گریانی سووریا بینی نە لەگەڵی گریا ھەر تەنھا بە شەرمەوە باسی کرد.
کورد بە درێژایی مێژوو قوربانی بێدەوڵەتی بووە، زۆر جار چەند دەوڵەت یەکیان گرتوە بۆ ئەوە ڕێگری بکەن لەقڕانی گیانەوەرێک یان چەند گیانەوەرێک باری نائاساییان ڕاگەیاندووە بەپەلە ھاتونە سەر خەت پارەیەکی زەبەلاح بۆ دابینکردووە، بەڵام بە درێژایی مێژوو بڕیاری قڕاندنی کورد دراوە گەر بە دەستی ئەوان بووە پێش چەند سەدەیەک شوناسی کورد لەناو دەبرا کەچی ھیچ جارێک ھیچ دەوڵەتێک لەسەر کورد نەھاتە دەنگ، کورد نەک ھەر مرۆڤ ھەژمارنەکرا بەڵکو حسابی گیانەوەرێکیش بۆ نەکرا چونکە کورد بێ دەوڵەت بوو، جا کە دەوڵەت نەبوو جیھان نەبۆتو دەگرێت نەحسابت بۆ دەکات!
جا ئەوانەی ڕیفراندۆم بە سەقت و شوم ناودەبرد خۆیان نەک ھەر سەقەت و شومن بەڵکو مرۆڤیش نین چونکە لای جیھان بەمرۆڤیش حساب ناکرێی کە دەوڵەتت نەبێت! ڕیفراندۆم بۆ ئەوەبوو کە ناسنامەی مرۆڤ بوون وەربگری، ببیە خاوەنی ھەر مافێک کە مرۆڤی خاوەن دەوڵەت ھەیە، لە ھاوکێشەی مرۆڤ بوون حساب بۆ کراوبی نەک دەرکراوبی لەو ھاوکێشەیەدا.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه