Kurdistan Press - کێ سەرکردایەتی ڕاپەرینی کرد! کێ سەرکردایەتی ڕاپەرینی کرد! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێ سەرکردایەتی ڕاپەرینی کرد!

کێ سەرکردایەتی ڕاپەرینی کرد!

مێژوو بەئاسانی دەشێوێنرێت، بەتایبەتی کە تەکنەلۆجیا نەبوو یان پێشکەوتوو نەبوو، ھەر یەک وەکو خۆی کە چۆن بیەوێت بەو شێوەیە باسی دەکات، ھەر مێژووش نا، ئێستا من بپرسم من کەی و باردۆخ چۆن بوو کە لەدایک بووم، بابم بەشێوەیەک باسی دەکات، دایکم بەشێوەیەکی تر، خزمە نزیکەکانم خاڵ و مام و پور ھەر یەکیان بەشێوەیەکی تەواو جیاواز باسی لە دایکبونم دەکەن!  جا بانەگەڕێینەوە مێژوو ھیچ شتێک کەچۆن و بەچی شێوەیەک بوو و کێ پاڵەوانی بوو یان سەرکردایەتی کرد. بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ ئامانجی ئەو شتەی کە لەپێناوی چیدا بوو، ئەو ھەڵانەی ئەوکات کرا دوبارە نەکرێنەوە. 

گریمان، شۆڕشی ئەیلول یەکێتی ھەڵیگیرساند کەمافی ئۆتۆنۆمی بۆ کورد زامن کرد، شۆڕشی گولانیش ھەر یەکێتی ھەڵیگیرساند، ھەریەکێتی بوو لەداستانی خواکورک دا پاشەکشەی بەسوپای ھەزاری و جاشەکانی ڕژێمی بەعسی سەدام کرد، ھەر یەکێتی بوو سەرکردایەتی ڕاپەڕینی کرد، ھەر یەکێتی بوو ھەڵبژاردن و پەرلەمانی بۆ کورد ھێنایە کایەوە،ھەر یەکێتی بوو ھەرێمی کوردستانی لەدەستوری عێراق  دا چەسپاند. بەڵام ھەر یەکێتی بوو شازدەی ئۆکتۆبەری ئەنجام دا، کە زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی بەشانازیەوە خۆیان بە خاوەنی شازدەی ئۆکتۆبر دەزانن! کە ئامانجی شازدەی ئۆکتۆبەر و  ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەیلول گولان و داستانی خواکورک و کۆرێ سەدو ھەشتا پلە لەیەک جیاوازبوو! کە ڕاپەرین و ھەموو داستان و شۆڕشەکانی باشوری کوردستان شەڕی ئیرادەی کورد بوو بۆ ئازادی بەرامبەر ڕەتکردنەوە و ژێر دەستی و ستەمی داگیرکار، بەڵام شازدەی ئۆکتۆبەر ئیرادەی کورد بۆ ئازادی بن پێکرا و شەڕعیەتیدا بەداگیرکاران. ئەمەش خۆی لە خۆی دا خۆی بەخاوەن زانینی یەکێتی بۆ داستانی کۆرێ دەخاتە ژێر ھەزاران پرسیارەوە! 

لە ھەموو ئایینەکاندا ھاتوە کەسێک چەند گوناحی ھەبێت بەڵام تۆبەیەک بەدڵ بکات و نەگەڕێتەوە بۆ گوناحەکان ئەو کەسە بەتەواوی پاک دەکرێتە وە لە گوناحەکان. بەڵام ئێستاشی لەسەر بێت یەکێتی زیاتر مەیلی بۆ عێراق ھەیە ھەتا کوردستان! یەکێتی زیاتر مەیلی بۆ بەغدا ھەیە ھەتا کوردستان، ڕاستیەک ھەیە بەدرێژایی مێژوو تا ئێستا یەکێتی چەند جار تۆبەی کردبێت کە ئێدی ناگەڕێتەوە بۆ نەیارەکانی کوردستان. بەڵام ھەرکاتێک ھەڵومەرجێک ھاتبێتە پێشەوە لەنێوان داگیرکار و کوردستان یەکێتی داگیرکاری ھەڵبژاردوە گەرچی بەدڵیشی نەبێت و لەسەری سەپاندبێت. پارتیش بەھەزاران ھەڵەی ھەبێت کە ھەبووە بەڵام پارتی ھەر کاتێک پێویست بوو بێت نەخێری بەنەیارەکانی کوردستان داوە، ھەر کاتێک بۆ بەرژەوەندی کوردستان پێویست بووبێت چوە سەر مێزی نەیارانی کوردستان  بۆ بەرگریکردن لە ئەزمون و بەرژەوەندی گەل و نیشتیمانەکەی.   

گرنگ نیە کێ ڕاپەرین و شۆرشەکانی کرد، کام حیزببوو بەرگری کرد ھەتا کۆتایی، ئەوەی گرنگە ئەمڕۆ و سبەیی کێ لەسەر ھەمان ئامانجی ڕاپەرین و شۆڕش و داستانەکانی دوێنێی کوردستان دەمێنێتەوە. و بەرەو پێشەوەی دەبات دەستبەرداری ئامانجەکانی نابێت. نەک ھەر ھەلومەرجێک ھاتە پێشەوە دەست بەرداری دوێنێی خۆی بێت بۆ بەرژەوەندی تەسکی شەخس و حیزبی خۆی بۆ ئەمڕۆ. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه