ھەڵبژاردن تفەنگەکانی بێدەنگ کردووە!
کە جەنگی یەکەم و دووەمی جیھان بوو گەر رێکەوتن نەکرابوایە کۆتایی بە جەنگ نەدەھێنرا، ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی جیھان، ھەر وڵاتێک ئەوی تر بە کۆتایی دەھێنا لەجیاتی جیھانی ئێستا کە ھەموو بوونەوەرێک لە باوەش دەگرێت کاولستانێک دەبوو کە ھیچ بوونەوەرێک لەسەری نەدەژیا.
کە دادگا و یاسا نەبوایە، گەر بە سوڵحی عەشایەری کۆتایی بە شەڕی دوو ماڵ نەدەهێنرا کە لە دەرئەنجامی دوو کەس یان چەند کەسێک بوو دوو عەشیرەت کۆتایان پێ دەھات تا دوا کەس نەدەوەستان یەکتریان بەتەواوی لەناودەبرد!
ڕێککەوتن کرۆکی چارەسەری کێشەکانە، سروشتی جیھان وایە بۆ بەردەوامی دان بەخۆی ڕێککەوتن دەکاتە جەوھەر، گەر چی ئەو ڕێککەوتنە چەند دوابکەوێت جیھان زیاتر زەرەر بە خۆی دەدات، ھەر چەند زووتریش ڕێککەوتنەکە بکرێت جیھان تەمەنی خۆی درێژتر دەکات، جیھان ئەو شوێنەی کە مرۆڤەکان ژیانی لێدەکەن، نەمرۆڤ دەتوانێت بێ جیھان بژێت نەجیھان بێ مرۆڤەکان تەمەن دەکات. ھەر بۆیە ڕێککەوتن ئەڵتەرناتیڤی نیە خۆی نەبێت ھیچ شتێکی تر شوێنی ناگرێتەوە.
گەر ململانێی سیاسەت لە سەردەمی کۆن فیشەک سەرکەوتوی دیاربکردایە ئێستا ھەڵبژاردن دیاری دەکات ھەڵبژاردن تفەنگەکانی بێدەنگ کردووە، ھەڵبژاردن ھەر شەڕە بەڵام شەڕێکی بێ خوێناوی ولەناوبردنی یەکتر،گەرھەڵبژاردن نەکرێت توندوتیژی لێدەکەوێتەوە تفەنگەکان دێنە دەنگ بۆ یەکلایکردنەوەی ململانی و پرسەکان، ملیۆنان قسەی توند ھێندەی یەک فیشەک زەرەری نیە، قسەکان ھەر چەند توند بێت بەقسەی توند وەڵامدەدرێتەوە بەڵام ھەر یەک فیشەک بەسە بۆ دروستبونی جەنگێکی پڕ خوێناوی، جەنگەکەش ھەر چەند درێژەش بکێشێت لەکۆتایی دا ھەر رێکدەکەون چونکە جیھان ڕێگا بە جەنگی بەردەوام نادات بۆ ئەوەی خۆی کۆتایی نەیات .جا پێش ئەوەی بگاتە جەنگ ڕێککەوتن بکرێت بێ قوربانی دان گەر نا جیھان لە کۆتایی ڕێککەوتنیان پێ دەکات بە قوربانیدانەوە.
پارتی و یەکێتی كە شەڕی ناوخۆیی کرا چەندین قوربانی لێکەوتەوە لە کۆتایی ئەمریکا کە سەرکردایەتی جیھانی دەکرد لەسەریانی فەرز کرد کە ڕێکبکەون پێکەوە وڵات بەڕێوەببەن و ھەڵبژاردن بکەنە سەنگی مەحەکە،گەرچی پارتی و یەکێتی خۆیان دەیان توانی ڕێککەوتن بکەن بەبێ قوربانی دان کەسیش لەسەریان فەرزنەکات بەڵام لە کۆتایی دا شتێکی وایان کرد کە ڕێکەوتنیان لەسەر فەرز بکرێت بە قوربانی دانەوە. ئێستاشی لەسەر بێت یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی ئەمریکا چەسپاندنی دیموکراسیەتە لە لەناوچەکە گەرچی وەکو پێویستیش نەبێت
بەڵام دەست لە بەھاکانی خۆی ھەڵناگرێت کە دیموکراسیەت و لیبرالیەتە، ئەوجا حیزبەکانی ھەرێم چەند دوابکەون لە کۆتایی ھەر دەبێت ڕێکبکەون ھەڵبژاردن بکەن، چونکە ئەمریکا بۆ بەھاکانی خۆی لەسەر حیزبێک یان دوو حیزب ناوەستێت بەڵکو لە کۆتایی دا حیزبێک یان چەند حیزبێک دەکاتە قوربانی بەھاکانی خۆی و لەسەر ئەوانی تر فەرز دەکات کە ھەڵبژاردن بکرێت.
خەڵکی کوردستانیش دەبێت نرخی ئەوە بزانن کە سیستەمی سیاسی وڵاتەکەیان بە شێوەیەکە کە خۆیان دەسەڵاتادار دیار دەکەن کە کێ بن و چۆن دەسەڵاتیان هەبێت نەک دیکتاتۆر و توتالیتاریزمێک دێت خۆی فەرزدەکات بەبێ گوێدان بە ڕای گشتی خەڵک حوکمڕانی دەکات. سیستەمی سیاسی ھەرێمی کوردستان باشترین سیستەمی جیھانی یە کە وەکو سیستەمی وڵاتانی پێشکەوتوو نیە خەڵکەکە ھۆکارە نەک شتی تر، چونکە سیستەمی سیاسی ھەر وڵاتێک دەرھاوێشتەی کۆمەڵگای ئەو وڵاتەیە، کۆمەڵگاکە ھەر چەند ھۆشیاربێت سیستەمی سیاسی وڵات باشتر دەبێت و باشتر نوێنەرایەتی خەڵک دەکات، پێچەوانەکەش ئاستی ھۆشیار کۆمەڵگا ھەر چەند کەمتر بێت سیستەمی سیاسی وڵات عەیبدارتر دەبێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه