Kurdistan Press - ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنی کوردی لەپەرلەمانى عێراق ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنی کوردی لەپەرلەمانى عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنی کوردی لەپەرلەمانى عێراق

لە عێراق دا شتێک نیە بەناوی ژیان وێرانە لەھەموو ڕویەکەوە بەڵام ئەوانەی بەناو کوردن و زیاتر لە عێراقیەکان عێراقچین کەخۆیان ناوناوە ئۆپۆزسیۆن قوماشی بەرەی گەلیان پوشیوە بۆ مەرمەکانی خۆیان بە زۆر دەیانەوێت عێراق جوان بکەن و کوردستان ناشرین بکەن. 

ئۆپۆزسیۆنی کوردی بەپەردەیەکی جوانی نەخشێنراو بەناوی (موچەوە) لەسەر ئەو ھەموو ئەو وێرانیەی لە عێراق ھەیە دانراوە ، لەبەرامبەردا لەسەر ھەموو کەموکورتیەکان پەردەیەکی تاریکی لەسەر ئەو پێشکەوتنەی کە لەکوردستان ھەیە لەھەموو ڕویەکەوە لەماوەیەکی کەمدا دانراوە و لەموچەدا بچوک کراوەتەوە.  

دەیانەوێت بەو پەردەیە کە لەسەریان نەخشێنراوە بەناوی موچەوە بڵێن قەوارەی ھەرێمی کوردستان 
ڕێگرە لەو پێشکەوتنەی کە لە عێراق دا ھەیە لە ھەموو ڕویەکەوە لە کوردستان ھەبێت 

لە ھەموو شارەکانی عێراق ئارامی بەرقەرارە بەغدا یەکێکە لە ئارامترین شارەکانی جیھان ، ھەرچی بەرپرسە کە سەردانی ناوچەکە دەکات بۆ ئیسراحەت دەچێتە بەغدا تەنھا سیقەی بە ئارامی عێراق ھەیە بەڵام لە ھەرێمی کوردستان شتێک نیە بەناوی ئارامی ھەموو ڕۆژ خەڵک تیرۆر دەکرێت ھەتا خەڵک ناتوانێت لەماڵەکەشی بە ئارامی بخەوێت بەھۆی گروپەکانی میلشیایەوە کە دەچنە سەر ماڵەکان و تاڵانی دەکەن و سەریان دەبڕن و ماڵی ھەموو بەرپرسەکانی ھەرێم لە بەغدایە ! 

لە ھەموو شارەکانی عێراق خزمەتگوزاریەکان ئەوەندە خێران وڵاتانی ناوچەکە ئیرەیی پێ دەبەن کە بەبێ کەموکورتین بەڵام لەکوردستان شتێک نیە بەناوی خزمەتگوزاری ڕۆژ لە دوای دڕۆژ وێرانتر دەبێت ھەتا بەو ڕادەیەی لەھەندێک شاری ھەرێم ئاوی پاکیان نیە بیخۆنەوە ! 

لەعێراق دا شتێک نیە بەناوی ھەژاری ڕێژەی ھەژاری لەھەموو شارەکان سفرە ! خەڵکی عێراق بەھۆی پارە زۆرەکەیانەوە غرور گرتویانێتی ئیش ناکەن عێراق ناچار بووە خەڵک لە وڵاتانی تر بھێنێت بۆ ئەوەی خزمەتی عێراقیەکان بکات بەڵام لە ھەرێمی کوردستان ڕێژەی ھەژاری ئەوەندە زۆرە لە ھەندێک شارەکان سەرو 50% یە و خەڵک ھەیە لە ھەرێم لە جیاتی سێ ژەمی خواردن نیو ژەم نان دەخۆن !

ھیچ گروپێکی میلیشیایی لە عێراق دا بونی نیە دەسەڵات و ئەمنیەتی وڵات لە دەستی ھێزە فەرمیەکانە سەر بە حکومەتی 
عێراقە بەڵام لە کوردستان به پێچەوانەوە سەدان گروپی میلیشیایی ھەیە دەسەڵات بەدەستی ئەوانە حکومەت تەنھا ناوە ھیچ دەسەڵاتی بەسەریانەوە نیە ھەر کاتێک بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئەوان نەبێت ھەڕەشە لەحکومەت دەکەن !

لە عێراق دا کەس لەسەروی یاسا نیە ملی ھەموو بەرپرسەکانی عێراق لەموو باریکترە بەرامبەر یاسا ! بەڵام بە پێچەوانەوە لە ھەرێم کوردستان یاسا ھیچ نرخێکی نیە مناڵەکانیش لەسەروی یاسان ! 

سەروەری عێراق ھەر باسی نەکەن ھیچ وڵاتێک جورئەت ناکات پێشێلی بکات ھەتا ئەمریکا و ئێران بەیەکەوە کڕنوشی بۆ دەبەن بەڵام لەھەرێمی کوردستان ئەمریکا و ئێران و وڵاتانی ئیقلیمی ھەرچی چالاکیە دژ بەیەک تێیدا دەیکەن و ھەموو ڕۆژ ھەولێر کە پایتەختی ئەوانە موشەک باران دەکرێت ! 

بەناو ئۆپۆزسیۆنەکەی کوردی کە تەنھا کارەکتەرن بڕیار لەسەروی خۆیان وەردەگرن بەپیلانی وڵاتانی ئیقلیمی کە بەھایەکی ھاوبەشیان بەیەکەوە دروستکردوە دەیانەوێت بڵێن ئەگەر قەوارەی ھەرێم نەمێنێت دھوک و ھەولێر و سلێمانی وەکو شارەکانی تری عێراق پێشکەوتو دەبن ، خۆ لە ڕاستی دەیانەوێت ئەم قەوارەیە نەمێنێت بۆ ئەوەی کوردستانیش وەکو عێراق وێران بکەن . 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه