Kurdistan Press - مۆندیال خاڵی بە یەک گەیشتنی جیاوازیەکانە مۆندیال خاڵی بە یەک گەیشتنی جیاوازیەکانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆندیال خاڵی بە یەک گەیشتنی جیاوازیەکانە

ماهیەتی مۆندیال بەدەر لەوەی ناوەرۆکێکی خاڵێکی وەرچەرخانە لە دونیای وەرزش، هەڵگری بپەیامی ئاشتی و ئاشتەوایی پێکەوەهەڵ کردن و پێکەوە ژیانە. 

مۆندیال رووداوێکی گەورەیە چوارساڵ جارێک لەوڵاتێک بە پێی داواکاری و شایستەیی وڵاتەکەو هەلومەرجی ئاسایش و پێشکەوتنی وڵاتەکەوە روو دەدات. 
بەدەر لە رەهەندە  وەرزشیە نێودەوڵەتیەکانی ئەم رووداوە وەرزشیە، مۆندیال شوێنی ژوان و بەیەک گەیشتنی نەتەوەکانی ئەو وڵاتانەیە، توانیویانە بگەن بە مۆندیال. 

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی رووداوێکی گەورە و مێژوویی و فرەرەهەندی لەمجۆرەی وەرزشی، سەرەنجی زۆربەی دانیشتوانی جیهانە لەسەر ئەم پاڵاوتنانە و لە بیربردنەوەی جەنگ و ئاشوب و ئاڵۆزیەکانی دونیای سیاسەت و دوورکەوتنەوەیە لە نیگەرانیەکان و کێشەوتەنگوچەڵەمەکانی رۆژانە. 


سەرباری ئەوەی وەرزش ئامرازێکە بۆ خۆ خاڵی کردنەوە، هەنوکە وەک رەگەزێکی سەرەکی لە کایەی ژیان و کەرەسەیەک بۆ دەرکەوتن و سەرکەوتنی لێهاتووە. 

لە رێگەی رووداوە وەرزشیەکانەوە مرۆڤەکان بە هەموو رەنگ و دەنگ و دیدگا جیاوازیەکانیانەوە بەیەک دەگەن و لە رێگەی زمان و پەیامی وەرزشەوە دەتوانن زیاتر لە یەک نزیک ببنەوەو ناکۆکی و پەرتەوازەییەکان وەلانێن و بۆشاییەکان پڕکەنەوەو دیواری لێک بەدحاڵیبوونەکان و تێنەگەیشتنەکان بروخێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه