Kurdistan Press - سزای نوێ ئەمریکا بۆ سەر ئێران سزای نوێ ئەمریکا بۆ سەر ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سزای نوێ ئەمریکا بۆ سەر ئێران

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٩ی نیسانی 2025، دەستنیشانکردنی پێنج قەوارە و تاکێکی نیشتەجێی ئێرانی لە لیستی گەمارۆکاندا بە هۆی پشتیوانی لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاگەیاند. وەزارەتەکە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئامانج لەم سزایانە ڕێگریکردنە لەوەی تاران بگاتە چەكی ئەتۆمی.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، سزاکان پێنج قەوارە و تاکێک لە ئێران دەکەنە ئامانج، بە هۆی پشتیوانیکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، بەگوێرەی ئاژانسی (ڕۆیتەرز).

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئامانجی گەمارۆکان ڕێگریکردنە لەوەی ئێران بە چەكی ئەتۆمی بگات، ڕوونیشی کردەوە لایەنە ئامانجدارەکان بریتین لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمبی ئێران و کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای سەنتەرفۆج.

ئەم هەنگاوە دوای لێدوانەكانی ترەمپ دێت کە ڕۆژی دووشەممە تیایدا ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئێران ڕۆژی شەممە لە عومان دانوستانی ڕاستەوخۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجام دەدەن. بەڵام دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: کە گفتوگۆکان لە عومان ناڕاستەوخۆ دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه