Kurdistan Press - نرخی ئایفۆن گران دەبێت نرخی ئایفۆن گران دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی ئایفۆن گران دەبێت

بەگوێرەی رێنوێنیێکی نوێی گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا، بەشێک لە ئامێرە تەکنەلۆجییەکان لەنێویاندا مۆبایل و کۆمپیوتەر، لە پێناسە گومرگییەکانی ترەمپ دەبەخشرێن و بەخشینەکە چینیش دەگرێتەوە.

 گومرگ و پاراستنی سنوورەکانی ئەمریکا، شەوی هەینیی رێنوێنیێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، زۆرێک لە وڵاتەکان لە پێناسی گومرگیی   سەر بەرهەمە تەکنەلۆجییەکان دەبەخشرێن و لێخۆشبوونی چینیش لە هەموویان زیاترە کە 145٪ بوو. 

لێخۆشبوونەکەی ئەمریکا دوای ئەوە هات کە زۆرێک لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆیان لە گرانبوونی بەرهەمەمە تەکنەلۆجییەکان دەربڕی، بەوپێیەی زۆربەیان لە چین دروستدەکرێن. 

لێخۆشبوونەکە، لاپ تۆپ، تەلەڤیزیۆنی زیرەک، نیمچە گەیەنەرەکان، ئەو پاترییانەی بە وزەی خۆر کاردەکەن و هەندێک بەرهەمی تەکنەلۆجی دیکەش دەگرێتەوە.

ئەمریکا بە بازاڕێکی گەورەی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دادەنرێت، بەگوێرەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی تەکنەلۆجی (Counterpoint)، پار نیوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، لە ئەمریکا فرۆشراون.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی سەنتەرەکە 80٪ـی بەرهەمەکانی ئەپڵ کە هەناردەی ئەمریکایان دەکات لە چین و 20٪ـی لە هیندستان دروستدەکرێن.

ترەمپ، پێناسی گومرگیی 145٪ـی بەسەر چین دا سەپاندووە، لەو کاتەوەی پێناسەکانیش سەپێندراون، کۆمپانیای ئەپڵ سەرنجی زیاتری خستوەتە سەر کارگەکانی دەرەوەی پەکین بۆ بەرهەمهێنان.

رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگی بۆ 90 رۆژ لەسەر 75 وڵات هەڵگرت، بەڵام چینی نەگرتەوە. 

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، سەپاندنی پێناسی گومرگی، دادپەروەری بۆ بازاڕەکانی جیهان و هەلی کار بۆ ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه