بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، بەھۆی ھاتنەخوارەوەی پلەکانی گەرما بەرھەمی کارەبا زیادیکردووە و ئەمساڵیش پێنج پڕۆژەی دیکەی کارەبا تەواو دەبن کە بەرھەمەکەی زیاتر لە ٦٠٠ مێگاواتە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشرەو سەعید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "گرێبەست کراوە بۆ ئەوەی وێستگەی کارەبای بازیان فراوان بکرێت و کاری تێدا دەکرێت و دوو یەکەی دیکە بەتوانای ٥٠٠ مێگاوات ھەر یەکەیان ٢٥٠ مێگاواتە و لە کۆتایی مانگی نۆ تەواو دەبێت و دەکەونە کار ".
بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبا گوتیشی: "لە دێرەلوک پڕۆژەی ھایدرۆ پاوەر ٣٧،٦ مێگاواتە ئەویش لە مانگی نۆ دەکەوێتە کار کە لەسەر رووباری دێرەلوکە و بەئاو بەرھەمی کارەبا دەھێنێت و پێی دەگوترێت کاروئاوی، کە ئەو دوو پڕۆژە لەمانگی داھاتوو دەکەونە کار، ھاوکات پێشرەو سەعید ئاماژە بەوەش دەکات، سێ وێستگەی ٢٩ مێگاواتیشمان ھەیە لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، کە ئەوانیش ئەمساڵ تەواو دەبن، کە سەرجەمیان دەکاتە زیاتر لە ٦٠٠ مێگاوات کارەبا و ئەوەی خۆریش سێ وێستگەیە کە ھەر یەکەیان ٢٥ مێگاواتە ئەوەی ھەولێر و دھۆک کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و ئەوەی سلێمانیش ھێشتا لەقۆناغی تەندەرین دایە ".
سەعید ڕوونیشیکردەوە: "ئەمڕۆ تەماشام کردووە کە بەرھەمی کارەبا بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان ٣ ھەزار و ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ مێگاوات دەبێت و چەند کەش و ھەوا باش بێت بەرھەم زیاتر دەبێت بۆ ٣ ھەزار و ٧٠٠ مێگاوات، چونکە چەند پلەی گەرما زیاتر دابهزێ بەرھەمیش زیاد دەبێت بەرێژەیەکی دیاریکراو، بەڵام بەشێوەیەکی زۆریش بەرز نابێتەوە بەرھەم چونکە بەھۆی شەپۆڵی بەھێزی گەرما بەرھەممان ٣ ھەزار و ٣٠٠ تا ٣٥٠٠ مێگاوات بوو ".

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه