بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر، لە شەقامەكانی هەولێردا شوێنی تایبەت بۆ پەڕینەوەی كەمئەندامان و وەستانی ئۆتۆمبێلی دروست دەكرێت و شەقامەكان ڕێكدەخرێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 12ـی تشرینی یەكەم، بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، تێیدا هاتووە بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە پرسی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و پێشكەشكردنی كارئاسانی زیاتر، داواكارین نوێنەری دامەزراوەكان لەو لیژنەیە هەبێت كە دروست دەكرێت.
هەڵدەستن بە دیاریكردنی شوێنی پەڕینەوە و شوێنی وەستانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كەمئەندامان لە شوێنە گشتییەكان و فەرمانگەكانی حكوومەت.
روون كراوەتەوە، نوێنەری دامەزراوەكان تایبەت بەو پرسە لەگەڵ نوێنەری ئەندازەی هاتوچۆ و شارەوانی، هەڵدەستن بە دیاریكردنی شوێنی پەڕینەوە و شوێنی وەستانی تایبەت بە ئۆتۆمبێلی كەمئەندامان لە شوێنە گشتییەكان و فەرمانگەكانی حكوومەت.
ئەو نووسراوە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی تایبەت بە پرسی كەمئەندامان، داوایان كردبوو لە شوێنە گشتییەكان شوێنی تایبەت بە كەمئەندامان دروست بكرێت، هەر كەسێكیش ئۆتۆمبێل لە شوێنی ئۆتۆمبێلی كەمئەندامان ڕابگرێت، بە بڕی 100 هەزار دینار سزا بدرێ.
پرسی كەمئەندامان لە هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەت گرنگی زۆری پێ دەدرێت، ئێستە كارەكانی تۆماركردن و دەرچوونی ناوی 14 هەزار كەمئەندام خەریكە تەواو دەبێت بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببڕێتەوە.
وەڵام بدەوه