Kurdistan Press - هەواڵێکى گرنگ بۆ قوتابیان هەواڵێکى گرنگ بۆ قوتابیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى گرنگ بۆ قوتابیان

(١٠٧) دەرچوى دیکە لە کۆلێژە پزیشکییەکانى زانکۆکانى کوردستان وەرگیران

لە بەر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، (١٠٧)قوتابى دیکە لە کۆلێجەکانى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان، دەرمانسازى) بەشێوەى پارالێل بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران.

لە ماوەى ڕابردوودا بەشێک لە دەرچوانى ساڵانى ڕابردو داواکارییان پێشکەش بە وەزارەت کرد بۆ وەرگرتنیان لە کۆلێجە پزیشکییەکان بەشێوەى پارالێل، بۆ ئەوەش داواى زیادکردنى کورسى پارالێڵیان کرد، بۆ ئەمەش داوکارییەکەیان لە کۆبونەوەى ژمارە (٧)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاسپاردەى لێژنەیەک کرا بۆ دیراسەکردن و دیاریکردنى ژمارەى کورسییەکان بەپێى تواناى زانکۆکان.

لێژنەکە تاوتوێى سەرجەم لایەنە زانستییەکانى بابەتەکەو ژمارەى کورسیەکانى بەپێى تواناى زانکۆکان لەسەر ئاستى هەریەک لە کۆلێجەکان کرد، لە ئەنجامداو لە ژێر ڕۆشنایی پێشنیازەکانى لێژنەکە، وەزارەتەکەمان بڕیاریدا بەوەرگرتنى (١٠٧/ قوتابى دیکە لە کۆلێجەکانى (پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان، دەرمانسازى) بەشێوەى پارالێل.

جگە لەو دەرچوانەی کە ساڵى پار خۆیان لە کۆلێژەکانى پزیشکى گشتی وەرگیرابون، هەمو ئەو دەرچوانەی کە ساڵانى ڕابردو پۆلى دوانزەیان تەواو کردبوو، بەڵام ئەمساڵ دوبارە داواکارییان پێشکەش کردبوو تا بەسیستمى پارالێل لە کۆلێجە پزیشکییەکان وەربگیرێن، لە ئەنجامدا سەرجەمیان چونە پێشبڕکێى وەرگرتن بۆ کورسییە زیادکراوەکان، لە ئەنجامدا (١٠٧/ قوتابى تر لە دەرچوانى ساڵانى ڕابردوو وەرگیران، کە ناوەکانیان و کەمترین کۆنمرەى وەرگرتنیان لەم لیستەى خوارەوەدا هاتوە.

لینک

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه