له نوێژی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری به‌غدای پایته‌خت، شێخ مه‌حموود ئه‌لجیاشی به نوێنه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌نێو ئاپۆڕای ملیۆنان نوێژخوێن و ئاماده‌بوودا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌لجیاشی ده‌قی ئه‌و وتاره‌ی خوێنده‌وه كه به ده‌ست و خه‌تی موقته‌دا سه‌در نووسرابوو و تێیدا ڕایگه‌یاند: عێراق ئێستا له ڕێڕه‌وێكی سه‌خت و دژواردایه، هه‌وڵ هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه ئێمه باش نایان خوێنینه‌وه و پێشتریش تاقیمان كردوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها داوای كرد هه‌رچی زووه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تا ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێشتا له چنگی داگیركه‌ران ماوه به‌ڕێگه‌ی دبلۆماسی و په‌رله‌مانی ڕزگار بكرێن، كه ئه‌مه‌ش مافێكی ڕه‌وای گه‌لی عێراقه كه دوور له داگیركاری و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێر ژیان به‌سه‌ر ببات.
ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داواشی له فڕاكسیۆنه سیاسییه شیعه‌كان كرد داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بكه‌ن و گه‌نده‌ڵكارانیش له‌به‌رده‌م دادگا به سزای خۆیان بگه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌رچه‌نده من گوته‌بێژی مه‌رجه‌عی باڵا نیم، به‌ڵام مه‌رجه‌عی باڵا ده‌رگه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو سیاسه‌تمه‌داران داخستووه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا سوكایه‌تییه بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی شیعه به‌تایبه‌تی، بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌م هه‌رچی زووه داوای لێخۆشبوو‌ن له خودا بكه‌ن و دواتریش له‌به‌رده‌م مه‌رجه‌عی باڵا داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، سه‌در گوتی: زۆرێك هه‌ن بڕوایان به‌وه نییه كه خۆشه‌ویستی نیشتمان به‌شێكه له ئیمان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئاراسته‌كانیان بۆته ده‌ره‌كی، داویان لێ ده‌كه‌م له پێش هه‌موو شتێك خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان بنوێنن و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی دبلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: حكوومه‌تی به‌هێزی عێراقی به بوونی میلیشیا و چه‌كی نایاسایی دانامه‌زرێ، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م میلیشیاكان هه‌ڵبووه‌شێنرێنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر داگیركه‌ر گه‌ڕایه‌وه ئه‌وا هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بۆ دژایه‌تییان ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
موقته‌دا سه‌در به‌ناوی خۆی و حه‌شدی شه‌عبی سوپاسی خه‌ڵكی ناوچه سوننه نشینه‌كان كرد كه له چنگی داعش ڕزگاریان كردن و گوتی: ئه‌وان ئێمه‌یان وه‌ك ڕزگاركه‌ر قبووڵ كرد، بێگومان به‌بێ هاوكاری ئه‌وان هه‌رگیز شوێنه داگیركراوه‌كان ئازاد نه‌ده‌كران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته حه‌شدی شه‌عبی دووباره ڕێك بخرێته‌وه و له هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نه‌خرێنه نێو شه‌ڕی تائیفی و لایه‌نگیری سیاسی و بازرگانیكردن و هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كییه‌وه.
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گه‌لی عێراق نایه‌وێ كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو و له‌ده‌ستدانی پارچه‌كانی نیشتمان و تاوانه‌كانی سپایكه‌ر و سه‌قڵاوییه و ڕژانی خوێنی میلـله‌ت دووباره ببێته‌وه و هه‌روه‌ها نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی عێراقیش به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
گوتیشی: ده‌بێت ڕێز له سوپا و پۆلیسی عێراقی بگیرێت و هه‌موو هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ریان بووه‌ستێنرێ، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت میلیشیاكان به‌رپرسیاره‌تی پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته ئه‌منییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرن و له هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی بیانی و داگیركه‌ر دووریان بخه‌نه‌وه.
له كۆتاییشدا ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای كرد: چاودێری زیاتری خه‌ڵكی ناوچه ئازادكراوه‌كان بكرێت و له ده‌ست میلیشیا و بازرگانه گه‌نده‌ڵه‌كان دوور بخرێنه‌وه و هه‌وڵ بدرێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌ستی خۆیان ناوچه‌كانیان بنیات بنێنه‌وه، هه‌روه‌ها چیتر ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور فه‌رامۆ‌ش نه‌كرێن كه به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه له ڕابردوودا ئازاری زۆریان چه‌شتووه.
وەڵام بدەوه