Kurdistan Press - بەغدا و کابینەی نۆیەم بەغدا و کابینەی نۆیەم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەغدا و کابینەی نۆیەم

ئەگەر هەرێم بودجە و داهاتی نەوتی لە مووچە و پڕۆژەی تەقلیدی و بابەتی وەک دەڵێ«بخۆ و بڕۆ»دا خەرج بکردایە، بەغداد هیچکات کێشەی نەدەبوو مەبلەغی  چەند پارە بخاتە سەر ژمارە حیسابی بانکی هەرێم، بەڵام کاتێک سەرنج ئەدات حکومەتی هەرێم دەیەوێت ڕێچکەی دەوڵەتە سەرکەوتووەکانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت، دەیەوێت هەنگاو بەرەو پەڕینەوە بۆ ناو دنیای بەرهەمهێنان و سەرمایەگوزاری دەنێت، ئیدی لەگەڵ جاشەکاندا پەتی سەبریان دەپسێ و ئاوا موئامەرە و گوشارەکانیان بۆ سەر«کابینەی نۆیەم»بە گشتی و بۆ سەر«مەسرور بارزانی»بە تایبەت دەبەنە لوتکە.

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا دەستبە کار بوو، درکی بەوە کرد چیتر نابێت هەرێم تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت، بۆیە دەستیی بە چاکسازی کرد و بە پلان کاری کرد تا بودجە لە ئابووری وەهمی و لە ستایلی ژیانی خلیجیدا خەرج نەکرێت، بۆ ئەمەش بە دیراسە کار بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێم کرا، جگە لە پڕۆسەی چاکسازی و گەشەدان بە کەرتی وزە، بە پلانی درێژخایەن و کورتخایەن کار لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و وەبەرهێنان کرا، جادە و بان کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەم بوارانەدا پەرەیان پێدرا، بابەتی«ئاو»کە لە سەدەی نوێدا دەبێتە جێگرەوەی»نەوت»، ستراتیژی بۆ داڕێژرا و دەستیپێکرا، کە ئەم بابەتەیان زیاتر لەوانیتر حکومەتی عێراقی سەخڵەت کرد.

ئەمە ئەسڵی بابەتەکەیە، لەم ناوچەی کە کوردی لێیە ململانێ نییە ملشکاندن هەیە، کێشە ئەوە نییە کەس ئیش ناکات بەڵکو کێشە ئەوەیە نایەڵن کەس ئیش بکات، بە کورتی ئەگەر«بەغداد»دڵنیا ببێت حکومەتی هەرێم بودجەکە لە فیستیڤاڵ و ماسی خواردندا سەرف ئەکات ئەوا بودجە دەنێرن، بەڵام بۆ دروستکردنی«بەنداو»نە بەخوا ناینێرن.

لوقمان بیارەیی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه