Kurdistan Press - مانگی ئەیلول مانگی بیرخستنەوەی مەزلومیەتی نەتەوەیەک و دەسکەوت و هەڵکشانە مانگی ئەیلول مانگی بیرخستنەوەی مەزلومیەتی نەتەوەیەک و دەسکەوت و هەڵکشانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مانگی ئەیلول مانگی بیرخستنەوەی مەزلومیەتی نەتەوەیەک و دەسکەوت و هەڵکشانە

یازدەی ئەیلولی چرکەساتی بە ئەنجام گەیشتنی مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان و نووسینەوەی دیرۆکی شۆڕش و خوێن بەخشینی نەتەوەیەکی زولم لێکراوو ستەم دیدەیە. 

ئەیلول هەمیشە وەک ئەستێرەیەکی درەوشاوە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنێەوە. 

ئەیلول هێماو بیرخەرەوەی سەرلەبەری  قۆناغەکانی ئەو قوربانیدان و شۆڕش و بەرخودانەیە،  بۆ هەتا هەتایە لە زاکیرەو هزرو بیری تاکی کورددا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. 

لە پاڵ ئەمەشدا ئەیلول  لوتکەی بەرکەماڵ بوونی هەوڵ و تێکۆشان و کۆڵنەدان و بە یاسایی کردنی داخوازیە رەواکانی کوردە لە چوارچێوەی رێککەوتنی یاسایی یازدەی ئازاردا. 

ئەیلول مانگی رووبەرووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و شۆفینیزمی نەژادیە. مانگی بەروودا تەقینەوەی سیاسەتی رەگەزپەرەستی و رەت کردنەوەی سیاسەتی بە سوتماک کردنی خاک و وێران کردنی کوردستانە. 

هەرلەو مانگەدا و رێک لە ساڵی 1961 دا کورد لە چوارچێوەی بزوتنەوەیەکی تۆکمەی سەرتاپاگیری رزگاریخوازی سیاسی و سەربازیدا چوونە پاڵ بارزانی نەمرو دواتر هەر بەسەرکردایەتی سەرۆکی خاوەن کاریزمای نەتەوەیی مستەفا بارزانیەوە، بە رەو رووی شۆفینیەتی نەژادای و ئایدیۆلۆژیستە رەگەزپەرەستە ملهورەکانی ئەوسای بەغدا تەقینەوە. 

ئەیلول  هێمای شکۆی نەتەوەیەکی چاونەترس و جەربەزەو مانگی  نووسینەوەی مێژوو و دەست خستنی دەسکەوت و سەرەتای بە جیهانی ناساندنی دۆزی رەواو بەرحەقی کورد و بە گەورەیی هێشتنەوەی کەرامەت و شکۆی نەتەوەیەکە و تا دونیا ماوە هەرواش دەمێنێەوەو کرچ و کاڵ نابێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه