ساڵی 1961 کوردی باشور بە سەرکردایەتی کاریزمای نەتەوەیی، مستەفا بارزانی شۆفینەت و پەراوێز خستنی نەتەوایەتی و پێشێلکاریەکانی بەغداو سەرکردە شۆفینیە ئایدیۆلۆژیستەکانی ئەوسای بەغدایان رەت کردەوە.
ئەیلول ئەشێ وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدار لە دیرۆکی رزگاریخوازی کورد کە باشوری کوردستان لێی بروانرێ.
ئەیلول مانگی نمایشی ئیرادەی پۆڵایینی کوردو رووبەرووبوونەوەی ستەم و بێدادیە.
لە ئەیلولی 1961 دا کورد چیتر بەرگەی پەراوێزخستن و ستەمی نەژادی و نکۆڵی لێکردن لە مافەکانی نەگرت.
سیاسەتی نکۆڵی لێکردن و شکاندنی شکۆی نەتەوایەتی کورد و بە مرۆڤ نەناسینی کورد و حیساب نەکردن بۆ داوارەواکانی، لە ئەیلولی 1961 دا لەلایەن کورد و بزووتنەوە رزگاریخوازەکەیەوە رەت کرایەوەو فەشەلی پێ هێنرا.
پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مستەفا بارزانی توانی بە پشوودرێژیەوە لە ئەیلولی 1961دا شکست بە بەردەوامێتی سیاسەتی شۆفینیزم و نکۆڵی لێکردنی بەغدا بهێنێت و سەرکردایەتی قۆناغێکی گەورەی شۆڕش و پرۆسەی بەگژداچوونەوەی ستەم و بێدادی دەسەڵاتدارانی ئەوسای بەغدا بکات.
دەرەنجامی ئەم تێکۆشانە خوێناویەش، سەرباری دۆخی سیاسەتی نێودەوڵەتی و جەنگی ساردی ئەوسا، رێککەوتنە مێژووییەکەی یازدەی ئازار و ملدانی بەغدابوو بە داواو خواستە رەواکانی سەرکردایەتی کورد و هاوبەشێتی نەتەوەی کورد لە عێراقێکی دیموکراتیدا.
هەرچەندە دواتر بەشێکی زۆر لە بەندەکانی ئەم رێککەوتنە لە لایەن بەغداوە جێ بەجێ نەکران، لێ ئێستاشی لەگەڵدابێ، ئەم رێککەوتنە تایبەتمەندی یاسایی خۆی لەدەست نەدواوەو هێشتا وەک بەڵگەنامەیەکی یاسایی و سیاسیەوە پشتی پێ دەبەسترێ.
وەڵام بدەوه