دوای ئەو گەشە ئابوریەی ساڵانی رابردوو هەرێمی کوردستان کە زۆر ئاستدا بەخۆیەوە بینی، دەرفەتی زیاتر کە بەردەم هاوڵاتیانەوە رەخسا و دەیان نەخۆشخانەو قوتابخانەی ئەهلی لە دایک بوون.
نەخۆشخانە ئەهلیەکان لەسەرەتای دروست بوونیانەوە تا بەمڕۆ دەگات، کەم تازۆر توانیویانە خزمەتێکی کەمیش بێت بە هاوڵاتیانەوە بگەیەنن و تا ئاستێکی مام ناوەندیش بێت( سەرباری بە خۆرایی نەبوونیان) ، ئەرک و بەرپرسیارەتی نەخۆشخانە حکومیەکان بگرنە ئەستۆوە.
لە پاڵ ئەم زۆری و بۆریەی نەخۆشخانە ئەهلیەکانیشدا ژمارەیەکی زۆری دەرمانخانەش کرانەوە.
ئەم زۆری و بۆریەی نەخۆشخانە ئەهلی و دەرمانخانەکان دۆخێکی وای دروست کرد نرخی چارەسەری نەخۆشیەکان و دەواودەرمانی پێویست لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی بەرچاوی هەبوو.
دۆخەکە ئێستاشی لەگەڵدابێ هەروەک خۆیەتی و بەردەوام لە هەڵکشان و داکشاندایە.
بەهەمان شێوەش نرخی دەواو دەرمانی پێویست لە دەرمانخانەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر زۆرجیاوازەو حاڵەتی واهەیە هاوڵاتی ناچاربووە بۆ دەست خستنی دەرمانی نەخۆشیێکی دیاریکراو، پارەیەکی زۆر و بەدەر لە توانای خۆی بە دەرمانی پێویست بدات.
یەکێک لە لێکەوتەکانی ئەم بێسەرووبەریەش، بەداخەوە نەمانی متمانەی هاوڵاتیان بووە بە سیستەمی تەندروستی و نەخۆشخانە و دەرمانخانەکانەوە.
دەستوبردنی حکومەتی هەرێم لە رێکخستنی سیستەمی دەرمانخانەو نەخۆشخانە ئەهلیەکان، هەنگاوێکی کاراو گەورەیە بە ئاڕاستەی گێڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە حکومەت و دواجار بە نەخۆشخانەکان و کۆی سیستەمی تەندروستی هەرێمەوە.
وەڵام بدەوه