ھەڵبژاردن ھەلێکە ھەموو رۆژ دووبارە نابێتەوە. ئامرازێکە تیایدا مرۆڤ دەرفەتی ئەوەی بۆ دەرەخسێ ھەڵە و راستی لەیەکتر جیاکاتەوە. بگەڕێتەوە بۆ دواوەو ئاور لە رۆیشتوو بداتەوەو کارو بەرھەم و دەرەنجامەکان ھەڵسەنگێنێ و ئەوە ھەڵبژێرە زۆرترین سود بە خۆی یا بە کۆ دەگەیەنێ.
ھەڵبژاردن پرۆسەی ھەڵاوێردکردنی راستیە لە لاری و خواری چەوتیەوە. دەرکەوتنی حەقیقەتی رابردوو و ھەڵوەستەکردنە لەسەر ئێستاو سەرمایەگوزاری و بەرنامەرێژیە بۆ داھاتوویەکی جوانتر و نە ھێشتنی ھەڵەکانی بەردەم ئاراستەیەکی تازەو ناوازە و کردنەوەی دەرگا کڵۆم کراوەکانە.
ھەڵبژاردن دەستەواژەیەکە لە گەڵ عەقڵ و مەنتیق و ناخی مرۆڤی ئازادو سەربەستدا ھاوتەریب و ھاوئاراستەو ھاوبیرە و پردی پەڕینەوەیە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی ترەوە.
ھەڵبژاردن مسۆگەر کردنی ئاییندەیەکی باشترو سڕینەوەی چەوتیەکانی رابردووە.
ھەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسیە لە پاڵ ئامادەیی تاکەکانەوە، زامنی ھێنانە کایەی دۆخێکی گونجاوترو ئاسودەتری سایکۆلۆژی و ھێمنی و سیحری کردنەوەی گرێ و گۆڵ و بەخشینی تروسکایی ئومێدە لە کاتی رووبەرووبوونەوەی ئاڵنگاریەکانی نێو تونێلە داخراوەکاندا.
بەگشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن زەمینەی گونجاوی ئابوری، کۆمەڵایەتی، ناوەخۆ و هەرێمی گەرەکە.
بۆ هەرێمی کوردستان ناشێ تەنیا لە پێناو هەڵبژاردن، هەڵبژاردن بکرێ و زەمینەی زاتی و بابەتی بۆ نەرەخسابێ و ئامادەسازی بۆ نەکرابێ.
وەڵام بدەوه