سیمای هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆک، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆ سەلماندنی حەقیقەتی حوکمی یاساو بەهێزیی دامودەزگا حوکومیەکان.
ئاستی بە ئەنجام گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکانی هەولێرو دهۆک لەم چەند ساڵەی کابینەی نۆهەم دەست بەکاربووە، ئاستێکی پێوانەیی و فرە رەهەندی تۆمار کردووە. فەزڵی ئەمەش بۆ بەهێزیی دامودەزگا حوکومیەکان و سەروەربوونی یاساو ئاشتی و تەناهی و بارودۆخی سەقامگیری هەردوو سنوورەکە دەگەرێتەوە.
رێگاوبانی هاوچەرخ و مۆدێرن، بینایەو شەقامی هەندەسی جوان و پارک و سەنتەرو قیرتاوکردنی کۆچەوکۆڵانەکانی شارو گوندو قەزاوناۆیەکان لە پاڵ گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزاریە تەندروستی و پەروەردەییەکان و دروست کردنی قوتابخانەی تازەو نۆژەن کردنەوەی کۆنەکان، سیامایەکی شارستانی و جوانی بە هەردوو پارێزگاکە بەخشیوە.
بە پێچەوانەی هەولێر و دهۆک، لە سنووری سلێمانی دامودەزگا حوکومیەکان پەک خراون و چەند گرووپێکی چەکدارو سەربەخۆو دەرچوو لە یاسا و دژە حوکومەت حوکم دەکەن.
ئەم گرووپە مافیا سەرەڕۆیانە کەوا لە رێگەی قاچاقچێتی و سەرانە وەرگرتن و داگیرکردنی موڵکوماڵی گشتیەوە لەم پاشاگەردانی و ستەم و دواکەوتنی سلێمانی و بێسەرووبەریەکان ئەم دەڤەرە بەرپرسی یەکەمن، گوێ بە هیچ راسپاردەی حوکومەت و یاساو رێنماییەک نادەن و خەریکی وێران کردنی لەسەرخۆی ئەم دەڤەرەن و بەرپرسی یەکەمی ئەوەن بەسەر سنووری سلێمانیدا هێناویانە.
وەڵام بدەوه