قەتەر دوورگەیەکی بچوکی کەنداو و خاونی ژمارەکی کەمی دانیشتوانە.
ئەم وڵاتە تا بەر لە سێ دەیە دوورگەیەکی تا ڕادەیەک دابڕاوو نەناسراوو پەراوێزخراوی عەرەبی بوو لە ئاستی جیهاندا.
کرانەوەی قەتەر بەرەو ئازادی ڕادەبڕین و دامەزراندنی ئیمپراتۆریەتێکی مێدیایی و کردنەوەی چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنی جیهانی بە کوالێتی هاوچەرخ و داگیرکردنی بەشێکی گەورە لە دونیای راگەیاندنی عەرەبی و ئاسانکاری بۆ سەرمایەگوزاری دەرەکی، بوون بە خاڵی وەرچەرخان لە دیرۆکی ئەم وڵاتەدا.
خاڵێکی تری وەرچەرخان و زیاتر ناساندن و ئاشناکردنی جیهانی دەرەوە بە قەتەر، رێکخستنی مۆندیالی تۆپی پێ بوو.
سەرمایەگوزاری بیانی لە بوارەکانی نەوت و گازو ئابوری و ئیمپراتۆریەتی زەبەلاحی ماس مێدیا و مۆندیال، زیاتر لە هەر سەردەمێک وڵاتی قەتەری هێنایە سەر ئاستی شانۆی کایەی سیاسەت و وەرزش و ئابوری جیهانیەوە.
پێویستە ئێمەی کوردستانیش سوود لە فکرو بیرۆکەکانی وڵاتێکی وەک قەتەر وەربگرین و هەوڵی جددی بۆ گواستنەوەی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغەی ئێستادا بۆ قۆناغێک و دۆخێکی جوانتر و سەقامگیرتر و دامەزراندنی هەرێمێکی بەهێز وەبگرین و سڵ لە هیچ بەربەستێک و ئاستەنگێک نەکەینەوە.
هەرێمی کوردستان جیا لە هەڵکەوتەی جوگرافیەکەی، هەم خاوەنی خاکێکی بە پیتوبەرەکەتە بۆ کشوکاڵ و هەمیش خاوەنی بڕێکی زۆری سامانی ئاوو نەوت و گازو ژێر زەوی و هەلومەرجە ژینگەیی و جوگرافی و ژیۆپۆلیتیکەکانی تەواو گونجاوو باشە.
وەڵام بدەوه