ەک هەر دوای شەڕی داعش و شکستی ئەم هێزە بەزیوەو گیانفیداییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، بەڵکو لە دێرزەمانەوە کورد بە جەنگاوەری ئازاو بە جەرگ ناسراون.
گیانفیدایی و قوربانیدانی کورد بە درێژایی مێژوو بەڵگەیەکی بەهێزی سەلماندنی حەقیقەتی چاونەترسی کوردە دهەمبەر زولم و ستەم و رەت کردنەوەی دیکتاتۆریەت و هێزی داگیرکارەوە.
بەڵام بۆ ئێمەی کورد هەر ئەوە بەس نیە بە جەنگاوەری ئازا دەمانناسنەوە. پێویستە دوای ئەم هەموو ماڵوێرانی و کوشت و بڕو کاولکاریەی لە رابردوودا بەسەرماندا هاتووە، بیسەلمێنین سەرەڕای ئەوەی گەلێکی ئاشتیخوازو بەشمەینەت و شەڕکەرین، نەتەوەیەکین حەز و خولیای زۆرمان هەیە بۆ پێشکەوتن.
پێویستە گرینگی بە زانست و مەعریفەو توێژینەوەو مەڵبەند و ناوەندە ئەکادێمیەکانی وڵات بدەین. پێویستە بایەخی زێدەتر بە توێژی گەنج و لاوو سەرمایە مرۆییەکانمان بدەین وڵاتمان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی باشتر بگوازنەوە.
گەرەکە پیشانی جیهانی بدەین ئێمە سەرەڕای جەنگ و ئاشوب و ماڵوێرانیەکانمان، حەزمان لە پێشخستنی وڵات و هاتنە ڕیزی گەلانی پێشکەوتووە.
ئێمە خاوەنی هەگبەیەکی دەوڵەمەندین لە سەرمایەی مرۆیی لە هەموو بوارەکاندا. سود وەرگرتن لە لەم سەرمایە مرۆییە دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر ناساندنی نیشتیمان بە دونیای دەرەوەو دروست کردنی بناغەیەکی بەهێزوتۆکمە بۆ زامن کردنی ئاییندەیەکی سەقامگیرو گەشە سەندوو و گەرەنتی کراوی داهاتوومان.
وەڵام بدەوه