بێگومان بەهۆی بارینی رێژەیەکی باشی باران لە پاییز و ئێستادا، ئاوێکی زۆر رۆچۆتە ژێر زەویەوەو گرینگە ئەم ئاوە بە شێوەیەکی زانستی گڵ بدرێتەوەو رێ لە بە فیرۆدانی بگیرێ. ( پرۆسەیەکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە).
هەرێمی کوردستان هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا رووبەرووی کێشەی کەم ئاوی دەبێتەوە.
بەشێکی سەرەکی ئەم کێشەیەش پەیوەستە بە ڕادەیەکی یەکجار زۆری بە فیرۆدان و زێدەرۆیی کردنی ئاو لە لایەن هاوڵاتیانەوە. بەشێکی تریشی گرێدراوی دۆخی گەشەی خێرای دانیشتوان و نەبوونی بەنداوە لەو ناوچانەی پێویستن بۆ گڵدانەوەی ئاوەوە.
گەشەی خێرای دانیشتوان و کولتوری شارنشێنی و گەورەبوونی سەرسووڕهێنەری شارو شارۆچکەکان و نەبوونی بە زانستی کردن و گرتنەبەری سیاسەتێکی گونجاوی گڵدانەوەی ئاوی باران، لە پاڵ نەبوونی بەنداوی گەورەو پێویست لە کوردستان، ساڵانە هەرێم رووبەرووی کێشەی کەم ئاوی دەکاتەوە.
بێگومان دانانی ستراتیژێکی بەهێزی خەزن کردن و گڵدانەوەی ئاوو بەنداوی پێویست، تا ئاستێکی باش هەرێم لە چنگ گرفتی کەم
ئاوی و بێ ئاوی رزگار دەکات و دەکرێ لە بواری کشوکاڵ و بەخێوکردنی سامانی ماسی و بەرووبوومە ئاژەڵداریەکانیش سودی لێوەربگیرێت.
وەڵام بدەوه