یەکێک لە کۆلەگە سەرەکیەکانی پێشکەوتنی کۆمەڵگا، هێنانە ئارای دۆخی تەژی دڵنیایی و ئارامی و ئاسایشی گشتیە لە پانتای ژیان و رووبەری کۆمەڵگادا.
لەهەرێمی کوردستاندا دۆخی گونجاوی ئەمنی و ئاسایشی جڤاک، هێمای یەکگرتوویی کۆمەڵگاو بە تەنگەوەچوونی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەیە.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەر کۆمەڵگایەکدا بەردی بناغەی سەروەرکردنی دۆخی دڵنیایی و هێنانە ئارایی ئاسوودەیی دەروونی هاونیشتیمانیانە.
لەهەر کۆمەڵگایەکدا دۆخی ئەمنی باش نەبێ، ژیانیش ناکەوێتە سەر ڕاستەڕێی بەرەو پێشەوە هەنگاو نان و پێشکەوتنەوە.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە ئاسا شەویان خستۆتە سەر رۆژ و بە شەونخونی و گیانبازی و ورەی بەرزی نیشتیمانی و لوتکەی ئەرکناسیەوە، توانیویانە بە ئەرک و بەرپرسیارەتی مێژوویی و ئینسانی و ئەمنی خۆیان هەڵسن و لە پاراستنی ئاسایشی ناو شاردا سەرکەوتنی بەرچاو بخەنە سەر خەرمانەی دەسکەوتەکانیانەوە.
هێزەکانی پێشمەرگەش لەو لاوە توانیویانە بە خوێن و شەونخونی سنوورەکان لە دەست درێژی و نانەوەی ئاڵۆزی هێزە پرۆکسیە بەکرێ گیراوە ئیقلیمیەکان بپارێزن و سڵ لەهیچ گیانفیداییەک و قوربانیدانێک نەکەنەوە.
وەڵام بدەوه