Kurdistan Press - نەیارانی کابینەی نۆ نەیارانی کابینەی نۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەیارانی کابینەی نۆ

لەوەتەی کابینەی نۆ دامەزراوە رۆژ نیە نەیارانی هەرێم لە گرووپە تیرۆریستیەکانەوە بگرە تا هێزو تاقم و دەستە  و گرووپگەڵی ناو هەناوی هەرێم و دەستی تێکدەری دەرەکی، کێشەو ئاستەنگ و کۆسپ نەخەنە بەردەم حکومەتەوە. 

لە زۆر پرسی پەیوەندیدار بە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانەوە ئەو چین و توێژانەی سەردەمانێک خۆیان بە دڵسۆزانی قەوارەی هەرێم و رەخنەگرو چاکەکارەوە لە قەڵەم ئەدا، هەر لە چرکە ساتی دەست بەکار بوونی ئەم کابینەیەوە کەوتنە سەنگەر گرتن لە حکومەتەوە. 

ئەم سەنگەر گرتنە لە زۆر حاڵەتدا  بە ئاراستەی دانانی هێمای پرسیار لە سەر کۆی گشتی سیستەمی سیاسی و دامەزراوە حکومیەکانی هەرێم و پەکخستنی هەوڵ و کۆششەکانی حکومەتەوە پەلی هاویشت بەرەو ختوکەدانی هەستی هاونیشتیمانیانەوە دژ بە حکومەت. 

 ئەم هەوڵەش بە پلەی یەکەم خۆی لە دروست کردنی ئاستەنگی جۆراوجۆر لەبەردەم حکومەت و خاوکردنەوەی پرۆسەی سیاسی و ریفۆرم و لەباربردنی یەکریزی نێوان گەل و هەڵوەشاندنەوەی سەرلەبەری دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمەوە دەبینیەوە. 

هەڵبەت کاراکتەرەکانی پشت ئەم تەوژمە هێشتا بەردەوامن لەسەر نەهجی خراپ و نەرێنیان و  جارێ لە پەلەپۆ نەکەوتوونە و  فوودەکەنە بچوکترین خواری و خێچی و  گلەییەک بۆ ختوکەدانی گەل بە ئامانجی بە گژداچوونەوەی حکومەت و سەرلەبەری دامەزراوە یاساییەکانی هەرێمەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه