Kurdistan Press - نامەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی و کاردانەوەی کارەکتەر و لایەنەکانی ناوخۆ نامەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی و کاردانەوەی کارەکتەر و لایەنەکانی ناوخۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ مەسرور بارزانی و کاردانەوەی کارەکتەر و لایەنەکانی ناوخۆ

دوێنێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی کردەووە‌ .له‌نامه‌که‌دا پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ پێشمه‌رگه‌و کوردستان دوپاتکردوته‌ووه‌. کە پشتیوانی ئه‌مریکای بۆ به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل کوردستان بەردەوام دەبێت‌، ئه‌مه‌ هه‌لویستێکی فەرمی دەوڵی یە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر هه‌یه کەپشتیوانی بەھێزترین وڵاتی جیھان ھەبێت‌. 

لەبەرامبەردا کە کارەکتەر و لایەنەکانی ناوخۆ کە تەوقیت کراون، ھەر کاتێک جوڵەیەکی دیبلۆماسی ھەبێت لەنێوان ھەرێم و  وڵاتێکی جیھانی یان ھەرێمی ھەموویان بەیەکەوە دەمیان دەکرێتەوە دەڕشێنەوە بەدار و بەردی کوردستان! کاتێک دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستەی مەسرور بارزانی کردووە، کە لە نامەکەدا پشتیوانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە و ھەرێمی کوردستان  دوپاتکردۆتەوە، کارەکتەر و عێراقچیەکانی ناوخۆ کاتی تەوقیتەکەیان بوو ھەموویان بەیەکەوە دەمیان کردەوە نەیان ھێشت شەویان بەسەر تێپەڕێت چونکە زەنگی تەوقیتەکەیان  لێی دا ھێرشیان بۆ سەر مەسرور بارزانی دەست پێکرد. 

ڕق و کینەی ئەمانە بەرامبەر مەسرور بارزانی تەواو نابێت چونکە مەسرور بارزانی ئالیکی ئەوانی بڕی شاعیری بندیوار و قەڵەم فرۆشراو و پەرلەمانتاری بەکرێگیراو ھەمویان موچەبڕاو کراون، بۆ ھەر تۆمەتێک ھیچ کاردانەوەیەکی نیە پەنا دەباتە بەر دادگا لەوێ یەکلایی دەکاتەوە. 
هه‌لۆێسته‌ فه‌رمی‌ ئه‌مریکا بەته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ نائه‌قلانی و نالوژیکیه‌ بوو ،که‌ماوه‌یه‌کی درێژه‌ ئه‌و کارەکتەرانە کار لەسەر دەکەن‌ بۆ تێکدانی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان.

ھەمیشە ئەمانە وا ڕاھێنراون کە بابەتی سەرەکی بەلاڕێدا ببەن  فەوزا دروست بکەن  بۆ ئەوەی گرنگی پشتگیری دەولی بۆ ھەرێمی کوردستان کەمبکەنەوە، بابەتی بێ بنەما دروست دەکەن  دەیانەوێت لەجیاتی پشتگیری دەولی دژایەتی دەولی بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکەن، ھەرێمی کوردستانیش بە دەردی ئەفغانستان و عێراق ببەن ببێتە فەوزا کەس بە کەس نەبێت وڵاتی میلیشیایی دروست بکەن کەلەسەریان سەپێنراوە بۆ پراکتیزەکردنی ئەجێندای ئەملا و ئەولا. 

جا مەسرور بارزانی ھەتا زیاتر کار بەچاکسازی و سەروەریکردنی یاسا بکات، ھەرێمی کوردستان بەسیستەم بکات کار بەدامەزراوەکان بکات، کۆتایی بەسەردەمی ئاغا و کوێخا و خولامەکانی بھێنێت ھێرشەکان بۆ سەر جەنابیان بەردەوام دەبن کە لەلایەن ئاغا و کوێخاکانی ئەملا و ئەولا بە خولامەکانی دەکرێن و لەسەریان دەسەپێنن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه