ناوی لیسته 9 كه‌سییه‌كه له‌لایه‌ن موسڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیری له ڕه‌وتی سه‌در بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌هۆی دزینی پاره‌ی گه‌ل و میلله‌ت له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ناوی سه‌در و تێكۆشه‌رانه‌وه خۆی لێ بێبه‌ری كردوون.
موسڵح محه‌مه‌د عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌در بێبه‌رییه له‌و 9 كه‌سه و ناوه‌كانیشیان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندار به‌رز ده‌كرێنه‌وه تا به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ، داواشی له سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی سه‌در كرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بپچڕێنن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و 9 كه‌سه تۆبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا ده‌رگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌میان واڵا ده‌بێت.
ناوه‌كانیش بریتین له:-
كیفاح ئه‌لكریتی – دیوانییه
مونته‌زه‌ر هاشمی – كووت
حه‌مید عه‌جمی ئه‌لتائی – به‌غدا
ئه‌سیر مه‌دلوول – كووت
نو‌عمان خه‌له‌ف جه‌وده - ڕاشیدیه
عه‌لی عه‌بد عه‌بتان – كه‌ربه‌لا
حه‌یده‌ر سه‌لمان عه‌بدوڵا – گه‌ڕه‌كی خه‌زرا
ڕاجی ئه‌لعه‌سكه‌ری – ناسڕییه
عیماد داود ئه‌لساعیدی – دیاله.
وەڵام بدەوه