کوردانی رۆژئاوا بۆ ئەوەی لە موتەکەی هەڕەشەو گوڕەشەکانی لەشکەرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی رۆژئاوا رزگاریان بێت، نابێ بیانو بدەن بەدەست دەوڵەتی تورکەوە.
پێویستە کوردانی رۆژئاوا خۆیان لە چنگ کۆت و بەندی ئایدیۆلۆژیاو خەون و خەیاڵ پڵاوە ناواقعیەکانی پ ک ک رزگار بکەن و چیتر نەکەونە دوای درووشمە باق و بریقەدارەکانی ئەم تاقمەیەوە.
پ ک ک لەوەتەی دەستیان بە خەباتی چەکداری کردووە نەیانتوانیوە بۆ دوارۆژی کورد و رزگاربوونی لە چنگ مەینەتیەکانیەوە دارێک بخەنە سەر بەردێک و بەردەوام دۆزی کوردیان لە هەڵقەیەکی داخراودا هێشتۆتەوەو دەرەنجامێکی پۆزیتیڤ و دڵخۆشکەریان نەداوە بەدەستەوە.
زتاد لەمەش پ ک ک ئێستاشی لەگەڵدابێ نەیانتوانیوە گوندێک رزگار بکەن و هەنووکە بوونەتە لەمپەر لەبەردەم ئازادی کوردان و ئۆقرەیی و ئاسودەیی و خەباتی سیاسیانەوە.
حەقە کوردانی رۆژئاوا واقع بین بن و بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی سیاسیەتی نێوەدەوڵەتی و پێگەو قورساییان لە گۆڕەپانی سیاسی سوریادا، هەوڵ بۆ پاراستنی سەروەری و کەرامەتی نەتەوەیی و ئاوو خاکی رۆژئاوا بدەن و لە پ ک ک و بەڵێن و درووشمە پر لە وەهم و زەبەلاح و باقو بریقەدارە خەیاڵ پڵاوەکان دوور کەونەوەو بیانوو بۆ لەشکەرکێشی تورکیا نەدەن بەدەستەوە.
وەڵام بدەوه