یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی رووداوە دڵتەزێنەکانی ئەمدواییەو ساڵانی رابردووی کوردستان، دروست بەکار نەهێنان یا باشتر بڵێین نەبوونی هۆشیاری سوتەمەنیە.
هەرچەندە نەوتوغاز چەندین دەیەیە بە سەرچاوەی وزە و ئامرازێک بۆ ئاسان کردنی ژیان و چارەسەری وێناکراون، لێ نەبوونی هۆشیاری بەکارهێنان و زانیاری چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم دوو سەرچاوەیە، بوونەتە هۆکاری روودانی چەندین کارەساتی دڵتەزێن و جەرگبڕەوە.
تەقینەوەی تانکیەکانی غازی شل، دەرەنجامی ئەو بێسەرووبەریەیە بەمداوییە هاوڵاتیان پەنایان بۆ بردووە. دیاردەیەکە، بە شێوەیەکی بەربڵاو لە پەرەسەندندایەو هیچ چاودێری حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی بەسەرەوە نیە.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی ئەم جۆرە رووداوانە نەبوونی سیستەمێکی کاراو کۆنترۆڵ کراوی چاودێری و چۆنیەتی مامەڵە پێ کردنیانە.
بەداخەوە وای ليهاتووە هەرکەسەو لە لای خۆیەوە هەڵدەستێ بە دانانی بۆڕی و تانکی و سیستەمێک، کەوا بەهیچ شێوەیەک ستاندارد نیەو بە هەڕەمەکی دادەنرێت و رەچاوی هیچ زامنکاریەک و سیستەمێکی دڵنیایی ناکرێت.
بۆیەش ئەم کارەساتانەی روودەدەن یەکێک و دووان نین و بە دڵنیاییەوە گەر کۆنترۆڵ نەکرێ، ئەوەی سلێمانی و دهۆک دوا کارەسات و رووداو نابن.
وەڵام بدەوه