Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات سەرۆکی حکومەت توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت توندترکردن و باشترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆ تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 23 ی کانوونی دووەمی 2022  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد .
سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش، پێویستە لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه